هیچ نەتەوەیەک هێندەی کورد ساویلە نییە بەرامبەر بە نەژادی خۆی، سەد جاری تر سوریا بکرێتە گۆمی خوێن و بڕوخێ و دروست بکرێتەوە لە عەرەبێکی سوریا و دەرەوەی سوریاش نابیستی کە سوریا سوریای عەرەبی نییە و سوریای سورییەکانە، بەڵام کاتێک گوێ لە مشتی کورد وەک گەمژە و کۆیلە و تینوو بەژێردەستەیی دەبینیت بەتەواوی تێدەگەیت کە مرۆڤی کورد بۆچی وا ساویلکە و بیرکۆڵن.
بەتایبەت ئیسلامی سیاسی کوردی ئەڵێی نەوەی مەلا ئیدریسی بەدلیسی و حەسەن خەیرین.
ئەحمەو شەرعی سەرۆکی سوریای ناعەرەبی سوپاسی سیسی عبدالفتاح سیسی بکوژی محمد مورسی کرد، کەچی یەک ئیخوانی کوردی نوزەیان نەهات چونکە دەزانن چەندە هەڵە بوونە لە ناسینی ئەحمەو شەرعی ڕزگارکەری سوریا.
دوای ڕوخانی ڕژێمەکەی ئەسەد لە سوریا ئیسلامی سوننی بەتەواوی لەبەرەی کوفرن و خۆیان یەکلایی کردۆتەوە کە دۆستی ئەمریکان و دژی نەیارەکانی ئەمریکان، ئەمەش بەتەواوی گەڕانەوەیانە بۆ شەڕی درێژخایەنی نێوان شیعە و سوننە.
ئەگەر بە مێژووی ئەم پەنجا ساڵەی ڕابردوودی جیهانی ئیسلامیدا بچیتەوە هەزاران هەڵوێستی جیهانی ئیسلامی سوننی دەبینیت دژی ڕۆژئاواییەکان و تۆمەتبار کردنی شیعەکان وەک دۆستی کوفر و ڕۆژئاواییەکان کەچی ئێستا بۆ مانەوەیان و درێژەدان بە داگیرکاریی و دەسەڵاتی زۆردارانەیان هاوکێشەکەیان پێچەوانە کردۆتەوە، بەتایبەت ئێستا وڵاتانی کەنداو سەرانە ئەدەن بە ڕۆژئاواییەکان، بەتایبەت بە ئەمریکییەکان، واتە ئەو جزیەیەی ئەوان وەک جیهانی ئیسلامی لەوانیان دەسەند ئیتر دەبێت هەزاران جار لەوە زیاتر بیدەنەوە ، کەچی ئیسلامی سیاسی کوردی ئەوە نابین چونکە عاشق بەژێردەستەیین، تەنیا سوککردنی خۆیان و کورد ئەبین.
ئەسعەو شەیبانی ڕووت ڕەش بێت بۆ خۆت درۆت ، خۆ تۆ موسڵمانێکیت، ( {فمن أظلم ممن افترى على الله كذبا أو كذب بآياته أولئك ينالهم نصيبهم من الكتاب} (الأعراف:37). بە کامە بەڵگە هەموو سورییەکان سوریا بە سوریای عەرەبی دەزانن؟
