هێرش کردنە سەر کەسێتی هەر تاکێکی کورد لەبەر هۆکاری تایبەت بەو کەسە کارێکی ناڕەوایە و ئەچێتە خانەی بێڕێزکردن و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگەوە.

هێرش کردنە سەر کەسێتی هەر تاکێکی کورد لەبەر هۆکاری تایبەت بەو کەسە کارێکی ناڕەوایە و ئەچێتە خانەی بێڕێزکردن و تێکدانی ئاسایشی کۆمەڵگەوە.

کەسێک گورچیلەیەک ئەکڕێت سەرکۆنە ناکرێت چونکە نەخۆشە، واتە داوای تەندروستی هەیە، بۆ دوومیان کە بۆ پارە گورچیلەیەکی ئەفرۆشێت پاساوی هەژاری بۆ دائەتاشرێت.
ئەوە بۆ گونفرۆش و گونکڕ شتێکی ترە چونکە بابەتی دەوڵەمەندی و هەژاری تێدەکەوێت.

کەسێک پارەی هەیە و ژنی دووەم ئەهێنێت نەک ئەوەی پارەی هەیە هەر کاتێک بیەوێت جەستەی ژنێک بکڕێت کەچی ئەم لایەنە نابینرێت، قەیرەیی کچ و بارودۆخی ئافرەتەکە لەبەرچاو ناگیرت، خێرا تاو دەدرێت لە پیاوەکە چونکە دەوڵەمەندە…

پیادەکردنی مافی تاکەکەسی مافێکی بنەڕەتییە، هەندێک دژایەتی دەکەن چونکە دەستبەتاڵن نەک ئەوەی ڕەوایەتیان لابێت.

فەیسبوکەوانی بەڕێز ،تکایە کاری گرنگتر هەیە خۆتی پێوە سەرقاڵ بکەیت، ئەم هێرشکردنە جۆرێکە لە خۆڕیسوا کردن و دەستبەتاڵیی.

وێنەکە/ بوک و زاوایەکی کورد لە شاری مهابات

Leave a Comment

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Scroll to Top