ئەحمەد شەرع هەتا ئێستا هەر هەنگاوێکی ناوە بۆ بەناوەندی کردنی دەسەڵاتەکەی بووە و خۆی ئامادە دەکات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کورد و لەو پێناوەشدا سڵ لە هیچ هەنگاوێک ناکاتەوە.
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی ڕایگەیاند، وەزارەتی بەرگری سوریا، پۆستی فەرماندەی فەیلەقی ۲٥ی سوپای سوریای
بە محەمەد سالم ناسراو بە ئەبو عەمشە بەخشیوه.
ئەبوعەمشە پێشتر فەرماندەی هێزەکانی سلێمان شاهـ بووە بەڕەگەز تورکمانی سوریایە، لەکاتی داگیرکردنی عەفرین سەرپەرشتی کردنی شەهیدکردن و ئاوارەکردن و دەستبەسەرداگرتنی ماڵی ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی شارەکەی کردووە.
بەوهۆیەوە ئەمریکا لە ساڵی ۲۰۲۳ سزای بەسەردا سەپاندووە،پێدانی پلەیەکی باڵا پێی کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێناوە، کوردیش ناڕازییە و پێیان وایە دەبێت دادگایی بکرێت.
-هەرچەندە بەم سەگ و گورگانەی ڕۆژانە پەلاماری کورد دەدەن کورد مل نادەن بۆ ژێردەستەیی بەڵام بمانەوێ یان نا شەڕێکی تریشمان ماوە لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا بۆ یەکلایی کردنەوەی هاوکێشەی کورد-عەرەب.
شێخ سەعید پیران فەرموویەتی :
ڕەنگە ئێمەی کورد، کوردبوونی خۆمان لەبیر بکەین بەڵام دوژمنانی کورد هەرگیز لەبیری ناکەن.
