خالید ڕەشید.
من نەژاد پەرست نیم بەلڵام هیچ نەتەوەیەکم نەدیوە لە کورد دێرینتر و باشتر و بەبەزییتر.
هۆکار چی یە کە بیست ساڵ لەمەوبەر بەزمانی سویدی لەزانکۆی ستۆکۆڵم لیکۆلینەوەیەکم لەسەر نێندەرتاڵەکانی کوردستان نوسیوە بەڵام هیچ گرنگی پێ نەدرا لەکاتێکدا پارساڵ زانکۆیەکی بەریتانی سەرلەنوێ بەتەکنیکی نوێ خانمیکی نێندەرتاڵی کوردیان لەپاشماوەی ئێسکی ئەو نێدەرتاڵانەی ئەشکەوتی شانەدەر دروستکرد و دەنگدانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
ئەوەی ئەو خانمە بەریتانییە بڵاوی کردەوە هەر هەمان ئەوەی من بوو کە من وتبووم ،بەڵام ئەو خاوەنی سەروەریی و دەوڵەتی گەورە بوو جیاواز لەوەی من.
زۆرجار زۆر کەس پێی وایە هی کاڵزانی و گێلییە، کە کورد بەزەیی دێتەوە دەکات بەدوژمنەکانیدا بەڵام من پێم وایە کە کورد باپیرە گەورەی زۆربەی گەلان و نەتەوەکانی دەوروبەری و ئەوروپایشە،بۆیە کاتێک کەسوکاری ئەنفالچیەکان ڕوو لە کوردستان دەکەن بەڕیزەوە پێشوازیان لێ دەکرێت کە نەدەبوو وابێت، هیچ نەتەوەیەکی دیکە لەم جیهانەدا نادۆزیتەوە کە بەو جۆرە ڕێز لە داگیرکەرو بکوژی باپیرانی بگریت، بۆچی؟
ڕەنگە هۆکارێکی سەرەکی نەبوونی بەدەوڵەتێکی کوردییش هەر ئەمە بووبێت، تەنیا نەتەوەین لەجیهاندا کە بیگانە ڕێزی زیاترە لە خۆمان، تکایە وا نەخوازن کە من چەواشە و درۆ بە خۆمان دەکەم.
نزیکرین نموونە ئەکتەرە تورکەکە و ژنە گۆرانیبیژە عەرەبەکە، بەمەرجێ لە هیچ وڵاتێکی جیهان بێگانە هەرگیز ناخرێنە پێش خۆیان.
پرسیار ئەوەیە ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ئیێمەش وەک نەتەوەکانی ئەم دنیایە بیر لە دروستکردنی ماڵی خۆمان بکەینەوە؟
لەکاتێکدا لەئێستادا لە ئەوروپای مرۆڤ دۆست و پێشکەوتوودا دەوڵەت نەتەوە و پاراستنی ڕەگەزی خۆیان بۆتە بەرنامەی سیاسەتی وڵاتەکانیان.
تێبینی/ ئامانج لە بڵاوکردنەوەی ئەم بابەتە لای بەندە:
-هەست کردنی کورد بە ڕەچەڵەک و نەژادی خۆی هەروەها بێکەسی و کوردە کە بەهۆی نەبوونی دەوڵەتێک بەردەوام زۆر سامانی نەتەوەیی لەدەست دەدات.
-بەڕێز گۆرانیبێژ “خالید ڕەشید” ، جیا لە خزمەتە هونەرییەکەی بە ئاواز و گۆرانی کوردی هاوشان بەردەوام شاسوارێکی گۆڕەپانی تێکۆشانی نەتەوەییە کە پێویستە ئێمە چاوی لێبکەین .

